دادگای ناوه‌ندیی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كان له به‌غدا یه‌كشه‌ممه (23 ئه‌یلول) سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی سه‌پاند به‌سه‌ر چوار كه‌سدا به‌تاوانی كاركردنیان بۆ پۆلیسی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عێراق، حاكم عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "تاوانباران كاریانكردووه بۆ به‌ناو پۆلیسی ئیسلامی داعش دوای ئه‌وه‌ی سوێندی وه‌فادارییان بۆ گروپه‌كه خواردوه و به‌شدارییان له خولی شه‌ریعه و سه‌ربازیدا كردووه، به‌پێی دانپێدانه‌كانی خۆیان."
ناوبراو وتی: "تاوانباران پاره‌یان له گروپه‌كه وه‌رگرتووه و جلوبه‌رگی قه‌نده‌هاریی گروپه‌كه‌یان له‌به‌ركردووه."
وتیشی: "دادگا به‌ڵگه‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدایه بۆئه‌وه‌ی تاوانباران سزابدات به‌گوێره‌ی ماده‌ی 4 له یاسای ژماره 13ی دژه‌تیرۆری 2005 و سزای زیندایی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت."