هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 3 توندڕەو دەستگیرده‌كه‌ن له‌كاتی دابه‌شكردنی نامیلكه‌ی داعشدا لە شەرگات

سێ ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستگیرکران له‌سه‌ر دابەشکردنی ئەو نامیلکانەی گوزارشت لە گروپە توندڕەوەکە دەکەن لە گوندێكی قەراخ شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەدین، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەینی (21 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، لیوا سەعد مەعەن، بە دیارونای وت: "لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا بەیارمەتی دانیشتوانه‌كه‌ لە گوندی شوکرە لە باکوری شەرگات، هێزە ئەمنیەکان سێ ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد، لەنێویاندا دوو کەس کە بەئەنجامدانی تاوانی تیرۆر تۆمەتبارکرابوون."

وتی ئەو ئەندامانەی داعش هەزاران نامیلکەیان پێگیراوه‌ کە هانی چوونەناو ریزەکانی داعش دەدەن.

هەروەها وتی ئەو کەلوپەلانە "هانی گەنجان دەدەن هێزە ئەمنیەکان بکەنە ئامانج و دانیشتوان بە کوفر تۆمەتباربکەن و بیانکوژن".

مەعەن وتی دەستبەسەرکراوان گوازرانەوە بۆ گرتوخانەیەکی ئاسایش و چاوەڕێی بردنە بەردەم دادگا دەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500