دادگای عێراق چوارشه‌ممه (19 ئه‌یلول) سزای مه‌رگی سه‌پاند به‌سه‌ر توندڕه‌وێكی ناسراودا كه به جێگری سه‌ركرده‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ناسێنرا به‌تاوانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، ئاژانسی فرانس پرێس رایه‌گیاند.
وته‌بێژی دادگا، عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وتی: "دادگای تاوانی كه‌رخ له به‌غدا سزای له سێداره‌دانی سه‌پاند به‌سه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی ناسراوی داعشدا، كه وه‌كو جێگری به‌غدادی كاریكردووه."
ئیسماعیل عه‌لوان سه‌لمان عیساوی كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له توركیاوه رادهستكرایهوه، سوریای به‌جێهێشتبوو له‌كاتێكدا به‌ناو "خه‌لافه‌ت"ی گرووپه‌كه روخا.
ئه‌فسه‌رێكی باڵای عێراق له شوباتدا به دیارونای وت كه به هه‌ماهه‌نگی نێوان توركیا و عێراق و ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا تاوانباره‌كه چاودێری و ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
عیساوی، كه خه‌ڵكی ره‌مادییه، تاوانباربوو به هه‌بوونی چه‌ندین پله و پۆست، له نێویاندا "وه‌زیر"ی داعش بۆ فه‌توا ئایینه‌كان.