هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دووشه‌ممه (10 ئه‌یلول) هێرشێكی قورسیان ده‌ستپێكرد له‌دژی مۆڵگه‌یه‌كی بچوكهوهبوو له ناوچه‌یه‌كی ژێرده‌ستی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له خۆرهه‌ڵاتی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌م هاوپه‌یمانییه كورد و عه‌ره‌به بۆماوه‌ی چه‌ندین مانگه له شارۆچكه‌ی هه‌جین له پارێزگای دیره زوور نزیكده‌بێته‌وه، دووشه‌ممه‌ش ده‌ستیكرد به هێرشێك بۆسه‌ر شارۆچكه‌كه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش.
فهرماندهیهكهی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وتی هێرشه‌كه، به‌پشتیوانی تۆپبارانی خه‌ست و هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان، لانیكه‌م 15 چه‌كداری داعشی كوشت، له‌كاتێكدا روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ژماره‌ی كوژراوانی داعش لانیكه‌م 17 بووه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، وتی: "هێزه‌كانمان ئه‌مڕۆ ده‌ستیانكردووه به هێرشكردنه‌سه‌ر دواهه‌مین بنكه‌كانی داعش له هه‌جین، به‌پاڵپشتی تۆپبارانكردنی خه‌ست و هێرشی ئاسمانی."
فه‌رمانده‌كه وتی: "شه‌ڕوپێكدادانه‌كان له هه‌جین سهختدهبن چونكه داعش پێگه‌كانی خۆی بههێزكردۆتهوه، به‌ڵام ئێمه ناوچه‌كه كۆنترۆڵدهكهین."
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش هێرشه‌كه شه‌ڕڤانه‌كان و پێداویستییان كۆكردۆته‌وه و پێگه‌كانیان پته‌وكردووه.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "ئۆپه‌راسیۆنی كۆتاییپێنانی بوونی داعش له‌و مۆڵگه‌یه ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد، به خه‌ستترین هێرشی ئاسمانی و تۆپباران و هێرشی زه‌مینی له‌ماوه‌ی چه‌ندین مانگدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هاوپه‌یمانانه‌وه."
وتیشی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چوونه‌ته ناو هه‌جین له باكوری خۆرئاواوه و كۆنترۆڵی به‌شێكی ناوچه‌كه‌یان كردووه، له‌كاتێكدا رێره‌وێكی مۆریی كراوه‌ته‌وه تا دانیشتوانانی ناوچه‌كه بتوانن هه‌ڵبێن.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانان، شۆن ریان دووشه‌ممه به ئاژانسی فرانس پرێسی وت داعش هێشتا به‌مه‌زه‌نه 1,000 كیلۆمه‌تر دووجای لهژێردهسهڵاتدایه له دۆڵی فورات.
ناوبراو وتی: "شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێو ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسهكهدایه و ئاسان نابێت." وتیشی به‌كارهێنانی مین له‌لایه‌ن داعشه‌وه "شه‌ڕه‌كه هێواشتر ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی چاوه‌ڕێده‌كرێت".
هه‌روه‌ها وتی سه‌ربازانی هاوپه‌یمانان له هیچ "به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونێكی زه‌مینی گه‌وره"دا به‌شدارنابن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا.