سێ چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له فه‌لوجه ده‌ستگیركران به یارمه‌تیی سه‌ره‌داوی پێشوه‌خته‌ی هه‌واڵگری، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار چوارشه‌ممه (5 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان ئه‌ندامی داعشه "عه‌لی عه‌زاوی، كه ناسراوبوو به ئه‌نجامدانی تاوانه وهحشهتناكهكان، له‌وانه سه‌ربڕینی قوربانییه‌كان."
ناوبراو وتی: "ئه‌و سه‌ره‌داوانه‌ی له‌لایه‌ن دانیشتوانانهوه درابوون ده‌رباره‌ی بوونی ئه‌و سێ تیرۆریسته له كێڵگه‌یه‌كدا له خۆرهه‌ڵاتی فه‌لوجه، وایكرد ده‌ستگیربكرێن و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌كی سووك و پاره و پاسپۆرتی ساخته‌دا كه ئه‌وه ده‌رده‌خات هه‌وڵیانداوه عێراق بهجێبهێڵن و بڕۆن بۆ یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێ."