وه‌زیرانی به‌رگری ئێران و سوریا رێكه‌وتنێكیان ئیمزاكرد ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی و بونیادنانه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (27 ئاب) رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێران، وه‌زیری به‌رگری ئێران ئه‌میر حاته‌می وتی: "سوریا له قۆناغێكی قه‌یراناوییه‌وه پێده‌نێته نێو قۆناغی بونیادنانه‌وه."
به‌گوێره‌ی ته‌سنیم، حاته‌می له دووه‌م رۆژی سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌دا بۆ دیمه‌شق، "گفتوگۆیه‌كی قووڵ"ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری عه‌لی عه‌بدوڵا و سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجامدا.
حاته‌می وتی "رێكه‌وتننامه‌ی به‌رگری و ته‌كنیكی"یه‌كه "ئاماده‌یی و به‌شداریی" ئێران له سوریا به‌رده‌وامیپێده‌دات.
ئێران پشتگیریی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازاری به‌رده‌وامی ئه‌سه‌دی كردووه.
به‌گوێره‌ی میدیای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت، ئه‌سه‌د به حاته‌می راگه‌یاند كه پێویسته دیمه‌شق و تاران "پلانی هه‌ماهه‌نگیی درێژخایه‌ن" دابنێن.
له‌گه‌ڵ ویست وخواسته‌كانی ئێران و روسیا له سوریا دوای شه‌ڕ و پلانیان بۆ پته‌وكردنی ئاماده‌ییان له‌وێ، پسپۆڕان چاوه‌ڕوانیده‌كه‌ن ئه‌مه ببێته هۆیكه‌وتنه‌وه‌ی ناكۆكی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌داله كاتێكدا هه‌ردووكیان ده‌یانه‌وێت گه‌وره‌ترین پشك له ده‌ستكه‌وته‌كانی دوای شه‌ڕ به‌ده‌ستبهێنن.
هاوكات، ئیمانوێڵ ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه "گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆخی ئاسایی" له سوریا كه ئه‌سه‌دی له ده‌سه‌ڵاتدا هێشتۆته‌وه "هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌زنه".
ماكرۆن له وتاره‌كه‌ی دووشه‌ممه‌دا هۆشداریدا كه دوای شه‌ڕێكی زیاتر له حه‌وت ساڵ، ئه‌سه‌د له لێواری دروستكردنی قه‌یرانێكی مرۆیی نوێدایه له پارێزگای ئیدلیب.