هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت سەرکردایەتی داعش 'گرنگ نیە'

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێنجشەممە (23 ئاب) رایەگیاند كه‌ سەرکردایەتی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئێستا "گرنگ نیە" دوایئەوەی داعش پەیامێکی دەنگیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند كه‌ هی ئەمیرەکەیانه‌، ئەبوبەکر بەغدادی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.

لێدوانەکەی وتەبێژی هاوپەیمانان، کۆلۆنێڵ شۆن ریان، دوایئەوە هات کە بەغدادی لە تۆمارێکی دەنگیدا کە درەنگانی چوارشەممە بڵاوکرایەوە داوای لە موسڵمانان کرد "جیهاد" بکەن.

ریان وتی: "ئەو بە بێکەڵك و ناکاریگەر ئەژمارده‌كرێت، کەواتە ئێمە زۆر گرنگی نادەین بە هەر لێدوانێك کە لەلایەن سەرکردایەتی داعشەوە دەدرێت."

بەغدادی چەندین جار بە مردوو راگەیەندراوە بەڵام بەرپرسێکی هەواڵگریی عێراق لە ئایاردا وتی لەژیاندا ماوە و لە خاكی سوریادایە لە نزیك سنووری عێراق.

دوایین پەیامی بەغدادی ئەیلولی 2017 بڵاوکرایەوە، بەماوەیەکی کورت دوایئەوەی هێزەکانی پاڵپشت بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داعشیان لە رەققەی سوریا وەدرنا. لە تۆمارە دەنگیەکەی چوارشەممەدا بەغدادی هەڕەشەی "تۆقێنەری" لە ئەمریکا و روسیا کرد.

ریان وتی: "ئێمە پێمانوایە سەرکردایەتیی ئەو گرنگ نیە (...) ئێمە تەرکیز دەکەینە سەر تێکشکاندنی دوایین پاشماوەکانی داعش، کەواتە ئەو مامبێت و نه‌مابێت كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نیه‌."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500