روسیا زیاتر له 63,000 سه‌ربازی ناردووه بۆ سوریا له‌ماوه‌ی به‌شدارییكردنیدا له شه‌ڕه‌كه‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (22 ئاب) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له ڤیدیۆیه‌كدا، كه ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی روسیایه بۆ پشتگیریكردنی رژێمی سوریا و به‌رواری تۆماركردنی ڤیدیۆكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌یلولی 2015، رایگه‌یاند كه به تێكڕایی، 63,012 سه‌ربازی روسی "ئه‌زموونی شه‌ڕیان كردووه" له سوریا.
راشیگه‌یاند كه ئه‌م ژماره‌یه پێكدێت له 25,738 ئه‌فسه‌ری پله‌دار و 434 ژه‌نه‌راڵ، له‌گه‌ڵ 4,349 شاره‌زای بواری تۆپخانه و موشه‌ك.
له كانوونی یه‌كه‌مدا وه‌زیری به‌رگری روسیا، سێرگێی شۆیگو رایگه‌یاند كه زیاتر له 48,000 ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی به‌شداربووبوون له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی سوریادا.
سه‌رۆك ڤلادیمیر پوتین له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا فه‌رمانیكرد به هێزه چه‌كداره‌كانی بۆ كشانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری سه‌ربازانی له سوریا.
به‌ڵام سه‌رۆكی روسیا دواتر روونیكرده‌وه كه‌هێزه سه‌ربازییه‌كه له روسیا ده‌مێنێته‌وه"تا ئه‌وكاته‌وی سوودی ده‌بێت" و پلانیان نه‌بووه بكشێنه‌وه.