هێزه‌كانی عێراق چه‌كدارێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كه له‌لایه‌ن پیاوانی بنه‌ماڵه‌ی ناوچه‌كه‌وه پێیاندرابوو، پۆلیسی عێراقی له پارێزگای كه‌ركوك سێشه‌ممه (21 ئاب) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك، عه‌قید ریاز عوبه‌یدی به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌حمه‌د تیبییان ده‌ستگیركرد كه به ئه‌حمه‌د حیسبه‌ش ناسراوه، چه‌كدارێكی پێشكه‌وتووی داعش كه به‌شداربووه له چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی‌دا."
ناوبراو وتی: "ده‌ستگیركراوه‌كه له‌نێوان گونده‌كانی باشوری خۆرئاوای كه‌ركوكدا له هاتوچۆدا بووه به به‌كارهێنانی ناسنامه‌ی ساخته." وتیشی چه‌كداره‌كه‌ی داعش شێوه‌ی خۆی گۆڕیوه بۆئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه بچێته‌ده‌ره‌وه و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڕاوت، به‌پێی دانپێدانانه‌كانی خۆی.