سێ حه‌شارگه‌ی "ده‌وڵاتی ئیسلامی" (داعش) تێك‌شكێنران له چه‌ند ئۆپهرسیۆنێكی سه‌ربازیدا له نزیك سامه‌ڕای پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق دووشه‌ممه (20 ئاب) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی فهرماندییهكه، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ به دیارونای وت: "له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، هێزه‌كانی عێراق سێ پێگه‌ی داعشیان تێك‌شكاند، له نێویاندا دوو حه‌شارگه‌ی ژێرزه‌مینی، له زلوعییه و موتهیبیجه له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سامه‌ڕا."
وتیشی حه‌شارگه‌ی سێیه‌م له حاوی میته، خۆرئاوای سامه‌ڕا، دۆزرایه‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی شه‌ڕوپێكدادانی له‌گه‌ڵ دوو چه‌كداری داعشدا تێدا روویدا و كوژران دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان هه‌وڵیدا ئاڕ پی جی له هێزه‌كانی سوپا بگرێت.
هه‌روه‌ها وتی: "چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، له نێویاندا چه‌ندین بۆمب و ئاڕ پی جی و یه‌ك پشتێنی بۆمبڕێژكراو، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا."