هێزەکانی عێراق دوو ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دهستگیركرد لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە رۆژئاوای رهمادی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە (16 ئاب) رایگەیاند.
فەرماندەی فەرماندەییەکە، لیوا محەمەد فەلاحی، بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکانی سوپای عێراق و دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکی لەناکاویان ئەنجامدا لە ئەبو تەیبان، 20 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای ئەنبارەوە و دوو تیرۆرستیان دەستگیرکرد."
فەلاحی وتی یەکێك لە دەستگیرکراوەکان "مەجید مەعراوی، تیرۆرستێکی مەترسیدارە کە لە تاوانەکان لە عێراق و سوریا تێوەگلاوە،" ئاماژەشیدا بەوەی کە لە دهستیشی ههبووه له کۆمەڵکوژی و بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبیلدا.
وتیشی: "هێزە هاوبەشەکان کەلوپەلی مەترسیداریان بە دەستگیرکراوان گرتووە، لەنێویاندا تەقەمەنی، موشەکی ئاراستەکرا و بۆمبی دەستکرد."
هەروەها وتی ئۆپەراسیۆنەکە دوای دوو هەفتە لە چاودێریکردن ئەنجامدراوە.