هێزه‌كانی عێراق 10 چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كوشت له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیدا له نزیك سنووری سوریا له خۆرئاوای ئه‌نبار، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 7ی سوپای عێراق، لیوا نومان زه‌وبه‌عی، چوارشه‌ممه (8 ئاب) رایگه‌یاند.
زه‌وبه‌عی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "به پشتبه‌ستن به خه‌به‌رلێدان له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی چه‌ند چه‌كدارێكی داعش بۆ ناوچه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی لیوای 28 له فیرقه‌ی 7، به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپا، هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منییان ئه‌نجامدا كه ئامانجیان ناوچه‌كانی نزیك سنووری سوریا بوو."
ناوبراو وتی هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌ش پشتێنی بۆمبڕێژكراو، ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسایكلێكیان تێك‌شكاند و ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چه‌ندین جۆر چه‌كدا له ئۆپه‌رسیۆنه‌كه‌دا.