زیاتر له 1,000 شه‌قام كرانه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر خاڵی پشكنین له روسافه و كه‌رخ له به‌غدا لابران، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا فه‌ریق جه‌لیل روبه‌یعی دووشه‌ممه (30 تهمموز) رایگه‌یاند.
روبه‌یعی وتی: "بارودۆخی ئه‌منی له به‌غدا ئێستا جێگیره، هیچ ترسێكیشمان له كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامانه نیه."
ناوبراو وتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا زیاتر له 1,000 شه‌قامی له كه‌رخ و روسافه كردۆته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی هاوشێوه بۆ ئاسانكردنی هاتوچۆكردنی دانیشتوان.
وتیشی: "هێزه ئه‌منییه‌كان نزیكه‌ی 70 خاڵی پشكنین و 200 پۆستی ئه‌منییان له سه‌رتاسه‌ری پایته‌خت لابردووه." پێداگریشیكرد له‌وه‌ی كه "هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كان له پایته‌ختدا زۆر باشن و گه‌یشتوونه‌ته ئاساتێك كه ده‌توانرێت هه‌ر ئه‌گه‌رێكی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی دووربخه‌نه‌وه."