هه‌واڵه‌كانی عێراق

كورده‌كان چاویان له‌ سوریایه‌كی دیموكراته‌ له‌ گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت

هاوپه‌یمانێتیه‌كی عه‌ره‌ب-كورد شه‌ممه‌ (28 ته‌مموز) رایگه‌یاند كه‌ به‌ دوای نه‌خشه‌ڕێگایه‌كدا ده‌گه‌ڕێن بۆ سوریایه‌كی به‌ناناوه‌ندیكراو له‌ گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ دیمه‌شق ده‌ستیپێكرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه‌ كۆنترۆڵی به‌شێكی باكور و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌كه‌ن، رایانگه‌یاند كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ حكومه‌ت رێكه‌وتوون ده‌رباره‌ی كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌ گه‌وره‌كان دوای یه‌كه‌م گه‌ڕی گفتوگۆكان له‌ پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینیدا.

ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات، كه‌ باڵی سه‌ربازیی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌، رایگه‌یاند كه‌ ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتیبوو له‌ "رێگاخۆشكردن بۆ دانانی سنوورێك و دیالۆگێكی چڕتر" و دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ سوریایه‌كی دیموكرات و نامه‌ركه‌زی."

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هیچ به‌روارێكیان بۆ گه‌ڕی نوێی گفتوگۆكان رانه‌گه‌یاند.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500