"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) چوارشه‌ممه (25 ته‌مموز) به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی له تۆرۆنتۆی پایته‌ختی كه‌نه‌دا له‌ئه‌ستۆگرت كه بووه هۆی كوشتنی دوو كه‌س، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی زمانحاڵی گروپه‌كه، ئه‌عماق رایگه‌یاند كه هێرشكه‌ره‌كه "هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامدا له به‌ده‌مه‌وه‌چوونیدا بۆ به‌نگه‌وازێك بۆ به‌ئامانجكردنی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتی" كه دژی داعش له سوریا و عێراق شه‌ڕده‌كه‌ن له 2014ه‌وه.
پۆلیسی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند كه فه‌یسه‌ڵ حوسه‌ین، 29، ژنێكی ته‌مه‌ن 18ساڵ و كیژۆڵه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 10 ساڵی له ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا كوشت له شه‌قامێكی تۆرنۆتۆ ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌دا.
خۆشی به مردوویی له نزیك شوێنی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه دۆزرایه‌وه دوای شه‌ڕوپێكدادان له‌گه‌ڵ پۆلیس.
به‌رپرسان رایانگه‌یاند كه هێرشه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی گریكتاون له تۆرنۆتۆ له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 10ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌دا 13 كه‌سیشی برینداركرد كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 10 بۆ 59 ساڵدایه.
بنه‌ماڵه‌ی حوسه‌ین، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی سی بی ئێن، ئه‌و "كرده‌وه تۆقێنه‌ره"یان سه‌ركۆنه‌كرد و وتیان كێشه‌ی ده‌روونی هه‌بووه.
رایانگه‌یاند كه حوسه‌ین دووچاری "چه‌ندین ئاسته‌نگی نه‌خۆشی ده‌روونی هاتووه، هه‌موو ژیانیشی به‌ده‌ست خه‌مۆكی و تێكچوونی باری ده‌روونییه‌وه ناڵاندوێتی"،
خێزانه‌كه‌ی رایانگه‌یاند كه ده‌رمان و چاره‌سه‌ره پزیشیكییه‌كان توانای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌ویان نه‌بوو.
داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرشی خوێناویی له‌ئه‌ستۆگرتووه له خۆرئاوا له چه‌ند ساڵی رابردوودا. هاوڵاتیانی كه‌نه‌دیش رێگرییان لێكراوه بچنه سوریا بۆ چوونه‌ناو ریزه‌كانی داعشه‌وه.