فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریا و روسیا سێشه‌ممه (24 تهمموز) حه‌شارگه‌یه‌كی داعشیان بۆردومانكرد له باشوری سوریا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ن و به‌رزاییه‌كانی جۆلان دوای چه‌ند هێرشێكی ئاسمانیی خه‌ست له نیوه‌شه‌ودا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه دره‌نگانێكی دووشه‌ممه، هێرشه جه‌نگییه‌كانی روسیا چوار مه‌ده‌نییان له مۆڵگه‌یه‌كی ژێرده‌سه‌ڵاتی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا كوشت له پارێزگای ده‌رعا له باشور.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته 41 مه‌ده‌نی به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه بۆسه‌ر ئه‌و مۆڵگه‌یه له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا، كه 11 له كوژراوه‌كان منداڵ بوون.
به پشتگیری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا، هێزه‌كانی رژێمی سوریا شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی دواهه‌مین مۆڵگه‌كانی داعش له باشوری وڵاته‌كه دوای به‌ده‌رنانی گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دیكه.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، وتی سێشه‌ممه كۆپته‌ره‌كانی رژێم و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا بۆردومانێكی خه‌ستیان ئه‌نجامدا له‌و ناوچه‌یه، كه بووه هۆی وێرانكارییه‌كی گه‌وره.
ناوبراو وتی: "شه‌ڕوپێكدادانێكی قورس سه‌ریهه‌ڵدا له باكور و باشوری ناوچه‌كه" كه له‌لایه‌ن گروپێكی ناوخۆیی داعشه‌وه كۆنترۆڵكراوه كه به جه‌یش خالید ئیبن وه‌لید ناسراوه.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه له سێشه‌ممه‌وه شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هه‌ردوولا بووه‌ته هۆی كوشتنی لانیكه‌م 43 چه‌كداری رژێم و 61 چه‌كداری داعش.
داعش و تووندڕه‌وه‌كانی دیكه له‌و ئاگربه‌سته‌دا به‌شدارنین كه چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ روسیای هاوپه‌یمانی رژێم ده‌رباره‌ی باشور له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، كه تێیدا هاتووه ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن چه‌كه قورسه‌كان و ناوچه‌كه راده‌ستبكه‌ن، كۆتایی به بۆردومانه‌كان ده‌هێنرێت.
ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆن كه دژی دهستبهسهرداگرتنهكانی رژێم ده‌وه‌ستنه‌وه ده‌توانن به پاس له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان بگوێزرێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێشتا له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندان له باكوری وڵاته‌كه.
روانگه‌كه راشیگه‌یاند كه له دواهه‌مینی ئه‌و گواستنه‌وانه‌دا، ئه‌و كاروانی پاسانه‌ی 900 چه‌كدار و كهسوكاریانیان له شاری بوسرا شامه‌وه بۆ ده‌رعا گواسته‌وه، سێشه‌ممه گه‌یشتنه باكوری خۆرئاوای سوریا.