سێ چه‌كداری هه‌رزه‌كار دووشه‌ممه (23 تهمموز) هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر بینای پارێزگا له هه‌ولێر، ته‌قه‌یان بهسهرداكرد و فه‌رمانبه‌رێكیان كوشت پێشئه‌وه‌ی بكوژرێن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌رپرسان وتیان چه‌ند ئه‌ندامێكیش له هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون له ئه‌نجامی دروستبووونی شهڕوپێكداداندا له‌نێوان هێزه ئه‌منییه كوردیه‌كان و هێرشكهرهكاندا.
پارێزگاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "فه‌رمانبه‌رێك كوژرا له ئه‌نجامی هێرشێكدا بۆسه‌ر بینای پارێزگا."
جێگری به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رهاد مه‌حمود، وتی سێ چه‌كداره‌كه "كوژران" دوای شه‌ڕوپێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه كوردییه‌كان كه چوار كاتژمێری خایاند.
هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند كه دوو له چه‌كداره‌كان ته‌مه‌نیان 16 ساڵ و سێیه‌میان 18 ساڵ بوو، هه‌رسێكیشیان خه‌ڵكی هه‌ولێر بوون.
جێگری پارێزگار، تاهیر عه‌بدوڵا، پێشتر وتبووی كه هێزه ئه‌منییه كوردییه‌كان كه به ئاسایش ناسراون، پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منییان دروستكردبوو له بیناكه‌دا و به‌دوای هێرشكهرهكاندا ده‌گه‌ڕان.
هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆنه‌گرت.