ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره له سێ لاوه ئه‌نجامدرا كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بیابانی ئه‌نباری تاكو وادی حوران كرده‌ئامانج كه پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) خۆیان تێدا حه‌شارداوه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار دووشه‌ممه (23 تهمموز) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "سوپا و هێزه‌كانی پۆلیس، به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزی ئاسمانی عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجامده‌ده‌ن كه به درێژایی 120 كیلۆمه‌تر ناوچه بیابانه‌كانی ئه‌نبار ده‌گرێته‌وه."
ناوبراو وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه مۆڵگهكان و تونێل و جبه‌خانه‌كانی داعش ده‌كاته‌ئامانج.
وتیشی: "كارگه‌یه‌كی ته‌واوی بۆمبدروستكردن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه كه موشهكهاوژێكی تێدابوو له‌گه‌ڵ و ئه‌و ماددانه‌ی له دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نیدا به‌كارده‌هێنرێن و چه‌ند بۆمبێكی ده‌ستكردیش كه بۆ ته‌قاندنه‌وه ئاماده‌كرابوون."