هه‌واڵه‌كانی عێراق

پاسەکان دەگەن بۆ گواستنەوەی ئۆپۆزسیۆنی سوری بۆ دەرەوەی هەرێمی باشور

پاسەکان کۆبوونەوە هەینی (20 تەمموز) لە شوێنێکی بچوکی باشوری رۆژئاوای سوریا بۆ گواستنەوەی شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن و مەدەنیه‌كان بۆ سنووری ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لەوپەڕی باکور، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

گواستنەوەکە دوای رێککەوتنێکی خۆبەدەستەوەدان هات کە ئەم هەفتەیە لەنێوان روسیا و نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆندا لە پارێزگای قونەیترە ئەنجامدرا کە هەرێمەکە ده‌خاته‌وه‌ ده‌ست رژێم.

روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و سەرچاوەیەکی ئۆپۆزسیۆن رایانگەیاند كه‌ شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن سنووری ژێردەستیان لە قونەیترە و هەرێمی شەڕی نزیك بەرزاییەکانی جۆلان رادەستدەکەن.

روانگەکە راشیگەیاند كه‌ رێکەوتنەکە کردنەوەی راڕەوێکی سەلامەتی لەخۆدەگرێت بۆ باکوری سوریا بۆ ئەو سەرسەختانەی رەتیدەکەنەوە لەژێردەست رژێمدا بژین و پاسەکانیش هەینی دەستیانکرد بە چوونەناو ناوچەکە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوەکە.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی پاسەکان پێنجشەممە گەیشتنە سنووری ژێردەستی رژێم لە قونەیترە و "ئەمڕۆ دەستیانکرد بە پەڕینەوە بۆ ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ گواستنەوە."

وتیشی ئەوە روون نیە چەند شەڕکەر و مەدەنی بەتەواوی دەگوازرێنەوە بەڵام پێدەچێت پاسەکان خەڵك لە چەند ناوچەیەکەوە باربکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500