هه‌واڵه‌كانی عێراق

7 ئەندامی 'پۆلیسی ئیسلامی' سزای هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنرا

دادگای تاوانی ناوەندی لە بەغدا پێنجشەممە (19 تەموز) سزای زیندانی هەتاهەتایی سەپاند بەسەر حەوت ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە پارێزگای نەینەوا.

وتەبێژێكی ئەنجومەنی باڵای دادگا، دادوەر عەبدولسه‌تار بەیرەقدار، وتی: "دادگای تاوانی ناوەندی سزای زیندانی هەتاهەتایی سه‌پاند به‌سه‌ر حەوت تاوانباردا کە دانیان بەوەدا نا سەر بە پۆلیسی بەناو ئیسلامیی داعش بوون."

وتیشی: "تاوانباران دانیان ناوە بەوەدا كه‌ پشتیوانی لۆجستی و یارمەتییان بۆ گروپە تیرۆرستیەکە دابینکردووە لە ئەنجامدانی تاواندا و بەشداریانکردووە لە هێرشەکاندا بۆسه‌ر هێزە ئەمنی و سەربازیەکان."

هەروەها وتی دانپێدانانەکان ئەوەیان ئاشکراکرد کە تاوانباران بەشدارییانكردووه‌ لە خولێكی راهێنانی سەربازی و ئایینیدا پێشئەوەی پەیوەندیبكه‌ن بە "پۆلیسی ئیسلامی"ه‌وه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500