هه‌واڵه‌كانی عێراق

هەزاران شارۆچکەكانی لایەنگیری رژێمی سوریا چۆڵدەکەن

چەندین هەزار دانیشتوو دوو شارۆچکەی لایەنگیری رژێمیان لە باکوری سوریا چۆڵکرد پێنجشەممە (19 تەمموز) کە بووە هۆی کۆتاییهێنان بە یەکێك لە درێژخایەنترین گەمارۆ لە شەڕی نێوخۆی حەوت ساڵەی وڵاتەکەدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

فوعە و کەفرایە لە پارێزگای ئیدلیب دوایین ناوچەی ژێر گەمارۆکە بوون لە سوریا و نمونەی دەگمەنی لایەنگیریی حکومەت بوون کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە دەورەدرابوون.

ئەو شارۆچکانە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەلایەن شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن و هاوپەیمانی توندڕەوی تەحریر شامەوە گەمارۆدرابوون.

رێکەوتنێك سێ شەممە ئەنجامدرا لەنێوان روسیای هاوپەیمانی سوریا و تورکیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆندا کە گواستنەوەی دانیشتوانی بۆ ناوچه‌كانی ژێردەستی حکومەت بەخۆیەوە بینی لەبەرامبەر ئازادکردنی بەندکراوان لە گرتوخانەکانی رژێمدا.

بەرەبەیانی چوارشەممە بەربەسته‌كانی سەر ئەو رێگایەی دەچێتە ناو شارۆچکەکان لادران بۆ رێگەدان بە چەندین پاس تا بچنەناوەوە.

هەر دوای نیوەشەو پاسەکان لە فوعە و کەفرایا هاتنەدەر و بەرەبەیانی پێنجشەممە لە گوندی ئەل ئەیس بوون و ناوچه‌كانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنیان به‌جێهێشت بەرەو ناوچەکانی ژێردەستی رژێم لە پارێزگای حەلەب.

چەکدارەکانی هاوپەیمانی تەحریر شام لە كه‌ناری رێگاکان وەستابوون، كاتێك كاروانی گواستراوه‌كان نزیکده‌بوونەوە كه‌ ته‌نها میلیشیاکانی سەربە رژێم و خەڵکی ئاساییان تێدابوو، بەپەرۆشەوە لە پێشەوەیان دەڕوانی.

روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بەیانی پێنجشەممە رایگەیاند نزیکەی 6,900 مەدەنی و شەڕکەر ئەو دوو شارەیان به‌جێهێشت و ئێستا "بەتەواوی لە دانیشتوان چۆڵبووە."

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "هەرکە پاسەکان چوونەناو ناوچه‌كانی ژێردەستی رژێمه‌وه‌، رژێم دەستیکرد بە ئازادکردنی بەندکراوان بەگوێرەی رێکەوتنەکە."

بەگوێرەی سەرچاوەکانی تەحریر شام کۆچکردنەکە رێکەوتنی لەسەرکراوە لەبەرامبەر ئازادکردنی 1,500 کەس لە بەندینخانەکانی حکومەتدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500