شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رازیبوون بە رادەستکردنی ناوچەیەکی هەستیاری سەر سنووری بەرزاییهکانی جۆلان کە نوێترین رێکەوتنە لە زنجیرەیەك رێکەوتندا لەگەڵ رژێم، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (19 تەمموز) رایگەیاند.
رێکەوتنەکە دوای رێکەوتنێکی تر هات کە بەیانی پێنجشەممە کۆچکردنی هەزاران دانیشتوی لە هەردوو شارۆچکەی فوعە و کەفرایا لە باکوری سوریا بەخۆوەبینی.
بە تێکەڵکردنی هێزە سەربازیەکان و ئەوانەی بەپێی رێکەوتنهكان خۆیان بەدەستەوەداوە، هێزەکانی سوریا ئەم مانگە دهستیانگرت بهسهر لەسەدا 90ی دەرعادا، ئەو پارێزگایەی باشور کە خۆپیشاندانەکان دژی سەرۆك بەشار ئەسەد یەکەمجار تێیدا روویدا لە 2011.
دواتر بەچڕی کەوتنە بۆردومانکردنی ئۆپۆزسیۆن لە قونەیترە کە پارێزگایەکی شێوە کەوانەییە لەنێوان دەرعا و ناوچەیهكی بێلایهندا كه جۆلان كهوتۆته رۆژئاوایهوه.
دانوستانکارێکی ئۆپۆزسیۆن و گروپێکی چاودێری پێنجشەممە رایانگەیاند شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن لەژێر فشاردا رازیبوون قونەیترە و ئەو هەرێمه بێلایهنه رادەستبكهن بە هێزەکانی حکومەت.
بەرپرسی روانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "رێکەوتنەکە ئاگربەستێك و رادەستکردنی چەکی قورس و مامناوەند و گەڕانەوەی دامودەزگاکانی حکومەت بۆ ناوچەکە لەخۆدەگرێت."
وتیشی هێزەکانی سوریا دەستدهگرن بەسەر ناوچهكانی ئۆپۆزسیۆندا لە ناوچه بێلایهنهكه و هەندێك شەڕکەری ئۆپۆزسیۆنیش بە پاس دەبرێنە دەرەوە بۆ ناوچهكانی ئۆپۆزسیۆن لە باکوری سوریا.
بەگوێرەی روانگەکە رێکەوتنەکە هاوپەیمانە توندڕەوەکەی تەحریر شام ناگرێتەوە کە ناوچهكانی دەوروبەری پارێزگای قونەیترە و دەرعای بەدەستەوەیە.