وێركشۆپێك بۆ بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبیل و دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی دۆزرایه‌وه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق دووشه‌ممه (16 ته‌ممووز) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، به دیارونای وت هێزه ئه‌منیه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامدا بۆ پاككردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ناوچه له باكوری سه‌ڵاحه‌دین له پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش).
ناوبراو وتی وێركشۆپێكی دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نییه ده‌ستكرده‌كان و خانوویه‌كی بۆمڕێژكراویشیان دۆزییه‌وه.
وتیشی: "جلوبه‌رگی سه‌ربازی و فوتیلهی ته‌قێنه‌ره‌وه‌ی بۆمب و مۆلیده و كه‌لوپه‌لی پزیشكییش دۆزرانه‌وه."