ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نوێ ده‌ستپێده‌كات به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له ناوچه‌یه‌كی نێوان حه‌دیسه‌ی باكوری فورات و بیابانی موسل، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار دووشه‌ممه (16 ته‌ممووز) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "هێزه‌كانی عێراق، كه پێكدێن له سوپا و ئاژانسی دژه‌تیرۆریزم و هێزه خێڵه‌كیه‌كان، به پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ گه‌ڕانوپشكنینی 200 كیلۆمه‌تر له ناوچه چۆڵه‌كان و گونده‌كان و دۆڵه‌كانی نێوان پارێزگای نه‌ینه‌وا و حه‌دیسه له خۆرئاوای ئه‌نبار."
ناوبراو وتی: "زانیاریه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه شانه و تیرۆریسته‌كانی داعش سوودده‌بینن له تۆپۆگرافیای ناوچه‌كه بۆ خۆحه‌شاردان و خۆڕێكخستنه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه هێزه‌كانی عێراق ئۆپه‌رسیۆنه‌كه ده‌ستپێبكه‌ن."
وتیشی حه‌شارگه‌یه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه كه چه‌ندین چه‌كی له‌نێودابوو، تونێلێكی ژێرزه‌ویش تێكشكێنرا بۆ رێگریكردن له به‌كارهێنانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌كانه‌وه.