هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا ئاڵا هه‌ڵده‌كات لە دەرعای لانکەی شۆڕشی سوریا

هێزەکانی رژێمی سوریا چوونەناو چەند بەشێکی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ لە باشوری شاری دەرعا پێنجشەممە (12 تەمموز) و ئاڵای وڵاتەکەیان بەرزکردەوە لەم لانکەیه‌ی شۆڕشدا کە ئه‌و پریشکه‌ بوو شەڕی حەوت ساڵەی وڵاتەکەی هه‌ڵگیرساند، به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس.

درەنگانی چوارشەممە میدیای دەوڵەت رایگەیاند كه‌ رژێم گەیشتۆتە رێکەوتنێك لەگەڵ شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن بۆ رادەستکردنی چەکە قورسەکان لە بەشەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا لە شارەکە.

پێنجشەممە کاروانێکی پۆلیسی سەربازیی روسیا و ئەفسەرانی رژێم چوونەناو شارەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵاکە.

بەڵام روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ هه‌ڵكردنی ئاڵاکە تەنیا "سیمبۆڵی" بوو.

روانگەکە راشیگەیاند كه‌ رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێکەوتنی بەناو ئاشتەوایی بۆ بەشەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە شارەکەدا تائێستا جێبەجێنەکراون.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن هێشتا لەناو شاری دەرعادا بوون بەڵام هێشتا چەکە قورسەکانیان رادەست نەکردووە و هیچ نیشانەیەکی کشانەوەش لەئارادا نەبوو.

چالاکوان عومەر حەریری وتی سەربازانی روسیا و رژێم پێنجشەممە شاری دەرعایان بەجێهێشت دوای بەرزکردنەوەی ئاڵاکە.

وتیشی: "چاوه‌ڕیده‌كه‌ین ئەوانەی دژی رێککەوتنی بەناو ئاشتەوایین لە شارەکە بچنە دەرەوە لە چەند رۆژێکی کەمدا. تەنیا دوای ئەوە رژێم بەتەواوی و بەفەرمی دێتە ناوەوە و دەستدەکات بە لێکۆڵینەوە و رێماندەدات بڵێین شارەکە بەتەواوی لەژێردەستیدایە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500