هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا به‌رده‌وامن له په‌لاماردانی بانده‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و تۆڕه‌كانی تاوانی رێكخراو له به‌غدا، فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا چوارشه‌ممه (11 ته‌موز) رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، پێنج داواكراو، كه یه‌كێكیان گومانلێكراوی تیرۆریزمه، ده‌ستگیركران له ئه‌نجامی چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕانوپشكنیندا له ناوچه‌كانی خۆرئاوا و باشوری به‌غدا.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، 35 بۆمبی ده‌ستكرد، پێنج بۆمبی قه‌باره جیاواز، دوو گوله‌تۆپی ئوسترالی كه له داعش به‌جێمابوون، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به‌بێ هیچ رووداێك لابران و تاوانبارێكی تیرۆریزمی داواكراویش به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی یاسای دژه‌تیرۆریزم ده‌ستگیركرا له ئه‌بو مونه‌یسه‌ر، خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا."
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند: "چوار تاوانباری داواكراویش به‌گوێره‌ی مادده‌ی 442 و 443 له‌سه‌ر دزیكردن له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی به‌غدا ده‌ستگیركران و راده‌ستی ده‌سه‌ڵاته به‌رپرسه‌كان كران."