هێرشێكی ئاسمانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سێشه‌ممه (10 ته‌موز) هه‌شت چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی كوشت له پارێزگای دیاله، وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشه‌كه‌یان به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگری ئه‌نجامدا كه له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه-تیرۆریزمه‌وه پێیاندرابوو.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێرشه‌كه مۆڵگه‌كانی داعشی كرده ئامانج له گرده‌كانی حه‌مرین و زۆر به‌ووردتریش له كاباشی سه‌عدییه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننه‌مه‌كه: "زانیارییه هه‌واڵگیرییه به‌رده‌سته‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه هه‌شت تیرۆرست كه پلانی ئه‌وه‌یان هه‌بووه خاڵی پشكنینی ساخته دابنێن، له‌و هێرشه ئاسمانییه ورده‌دا كوژران."
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند: "پیكابێك و مۆتۆرسایكلێك و دوو ئێم-16 و ئه‌شكه‌وتێك كه وه‌ك حه‌شارگه به‌كارده‌هات بۆ تیرۆریستان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تێك‌شكێنران."