قاچاخچییه‌كی چه‌ك له به‌غدا ده‌ستگیركرا و رێژه‌یه‌كی زۆریش له چه‌كی بێمۆڵه‌ت ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا وه‌ك به‌شێك له پلانێك بۆ سنورداركردنی چه‌ك له وڵات‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سێشه‌ممه (10 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن, به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه‌كان له دوو رۆژی رابردوودا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆر له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا له میانه‌ی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ره‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا."
وتی له‌نێو چه‌كه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كاندا "چه‌كی مامناوه‌ند هه‌ن" و وتیشی قاچاخچییه‌كی به‌ناوبانگی چه‌كیش كه له به‌قاچاخبردنی چه‌كدا بۆ پایته‌خت به‌شداربووه، ده‌ستگیركرا له زه‌عفه‌رانییه، خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا.
مه‌عه‌ن وتی ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌دا كه پێی گیرا.