هه‌زاران سوری له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوری وڵاته‌كه هه‌ڵاتوون كه له‌ژێرده‌ستی گروپێكی سه‌ربه "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دایه، له‌ترسی هێرشكردنی رژێم، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (9 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
مۆڵگه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش له گونده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای ده‌رعا به‌شێك نین له‌و ئاگربه‌سته‌ی له‌لایه‌ن روسیاوه نێوهندگیریكراوه و هه‌فته‌ی رابردوو چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و رژێم له‌سه‌ری رێككه‌وتن.
رێكه‌وتنه‌كه كۆتاییهێنا به زیاتر له دوو هه‌فته بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌یه‌كی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشدا ده‌ژین ترساون له‌وه‌ی ئه‌وان ئامانجی داهاتوو بن.
روانگه‌كه وتی: "نزیكه‌ی 4,000 كه‌س، كه له نێویاندا سه‌دان ژن و منداڵ هه‌ن، هه‌ڵهاتوون له‌و ناوچانه‌وه كه له‌لایه‌ن جه‌یش خالید ئیبن وه‌لیده‌وه كۆنترۆڵكراون له به‌شه‌كانی خۆرئاوای ده‌رعا."
به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولره‌حمان، ئه‌م گروپه‌ی داعش ته‌نها له خوار له‌سه‌دا 7 پارێزگای دهرعهی له‌ژێرده‌ستدایه.
عه‌بدولڕه‌حمان وتی پێشڕه‌وییه سه‌ربازیه‌كانی رژێم و وه‌رگرتنه‌وه‌ی شارۆچه‌كه‌كان به‌گوێره‌ی ئاگربه‌سته‌كه، هێزه‌كانی رژێمی نزیككردۆته‌وه له‌و ناوچانه‌ی سنووریان به ناوه‌چه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشه‌وه‌یه، به‌ڵام هیچ ئۆپه‌راسیۆنێك دهستیپێنكردووه.
زیاتر له 320,000 كه‌س هه‌ڵاتوون به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كان و بۆمبی به‌رمیلی و موشه‌كی روسیا و سوریاوه، به‌ڵام ده‌یان هه‌زار له‌و ئاوارانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان دوای ئه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه ئارامییه‌كی رێژه‌یی هێنا بۆ شارۆچكه‌كانیان.
به‌گوێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له 60,000 كه‌س خێوه‌تیان وه‌ك په‌ناگه له سه‌ر سنووری ئه‌رده‌ن هه‌ڵدابوو، به‌ڵام زۆربه‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان و ته‌نها 120 بۆ 200 كه‌س ماونه‌ته‌وه.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه، چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن چه‌كه قورسه‌كانیان رادهستدهكهن و حكومه‌تیش ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر پارێزگاكه‌دا، به سنووری ئهردهنیشهوه.