هه‌واڵه‌كانی عێراق

3 ئەندامی داعش دەستگیرکران لە بۆسەیەكدا لە موسڵ

هێزەکانی عێراق بۆسەیەکیان بۆ سێ ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دانا کە بووە هۆی دەستگیرکردنیان لە گەڕەکی تەنەکی موسڵ، فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق پێنجشەممە (5 تەمموز) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بەڕێوبەرێتی فیرقەی 20ی هەواڵگیری سەربازی ئۆپەراسیۆنێکی باڵای ئەنجامدا لەسەر بنەمای هەواڵگیری ورد و چاودێریی بەردەوام کە شانەیەکی سێ کەسی تیرۆرستی خستە داوەوە لە بۆسەیەکدا كه‌ به‌ وریایی پلانی بۆ دانرابوو."

راشیگەیاند كه‌ ئەندامانی ئەو شانەیە بەپێی مادەی 4ی دژەتیرۆریزم داواکراون و ئاماژەشی دا بەوەی ئەوانه‌ ئەندامی باڵای داعشن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500