شەڕڤانانی ئۆپۆزسیۆن لە دەرعا هەینی (6 تەمموز) رایانگەیاند نزیکبوونەتهوە لە گەیشتن بە رێکەوتنێك لەگەڵ روسیای هاوپەیمانی رژێم، كه ئاگربەست و رادەستکردنی چەند ناوچهیهك لهخۆدهگرێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
کۆبوونەوەیەك لەنێوان دانوستانکەرانی ئۆپۆزسیۆن و روسیادا دوانیوەڕۆی هەینی بەردەوامبوو بەبێ پشتڕاستکردنەوەی هیچ رێککەوتنێکی کۆتایی.
بەڵام هێڵە گشتیەکانی لەلایەن دوو وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپۆزسیۆنهوه لە باشور بۆ ئاژانسەکە باسکران.
حسێن ئەبا زەید وتی ئاگربەستێك لە پارێزگای دەرعا ئەنجامدەدرێت و ئۆپۆزسیۆنیش چەکە قورسەکانی قۆناغ بە قۆناغ رادەستدەکات لەبەرامبەر کشانەوەی رژێم لە چوار شارۆچکە کە تازە کۆنترۆڵی کردوونەتهوە.
بڕیاره دواتر هێزەکانی رژێم دهستبگرن بهسهر رێگایەکی گرنگدا کە بە سەرانسەری سنووری ئەردەندا تێدهپهڕێت تا دەگاتە دەروازەی سنووری نەسیب.
ئەبا زەید وتی: "دەروازەی نەسیب دەکەوێتە ژێردەستی ئیدارەیەکی مەدەنیی سورییهوه بەسەرپەرشتی روسیا."
رژێم و روسیا هەینی دەروازەکەیان کۆنترۆڵکرد دوای زیاتر لە سێ ساڵ له دهستبهسهرداگرتنی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە.
بەرپرسی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "ئۆتۆمبیلەکان کە پۆلیسی سەربازی روسیا و نوێنەرانی ئیدارەی سنووری حکومەتی سوریایان هەڵگرتبوو بەبێ شەڕ چوونە ناو دەروازەی نەسیبهوه."
ئەبا زەید وتی رێککەوتنە سەرەتاییەکە بەسەلامەتی گواستنەوەی لانیکەم 6,000 کەسیشی لەخۆگرتووە، لەنێویاندا شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن و مەدەنیهكان بۆ پارێزگای ئیدلیب.
روسیای هاوپەیمانی رژێم سەرپەرشتی وتوێژەکانی کردووە بۆ دانوستانی خۆبەدەستەوەدانی شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن لە ناوچەکانی دەرعا.
The دانوسانەکان چوارشەممە شکستیانهێنا، کە بووە هۆی زنجیرەیەك بۆردومانی ئاسمانی و بهرمیله بۆمب و موشەك کە بەتەواوی گوشاریان خستەسەر ئۆپۆزسیۆن بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان. دانوستانەکان لەدەوروبەری نیوەڕۆی هەینی دەستیانپێکردەوە.