عێراق سێشه‌ممه (3 ته‌موز) داوای له وڵاتانی ئه‌و توندڕه‌وه بیانیانه كرد كه له به‌ندینخانه‌كانیدا ده‌ستبه‌سه‌رن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌وی سه‌دان منداڵی چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
لانیكه‌م 833 منداڵی سه‌ر به 14 وڵات ئێستا له به‌ندینخانه‌كانی عێراقدا ده‌ستبه‌سه‌رن، به‌پێی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، كه شه‌ڕه‌كانی دژ به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) رێكده‌خات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وتی: "ئێمه داوا له هه‌موو دیپلۆماتكاره‌كان ده‌كه‌ین له عێراق، نیشته‌جێی عێراق یان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوڵاتیی وڵاته‌كانیان و ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واوكردووه و هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ش كه تاوانبار نین."
"عێراق به‌فه‌رمی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی له به‌ندینخانه‌كانیدا ده‌ستبه‌سه‌رن. ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، ئازرباینجان، روسیا و وڵاتانی دیكه كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی (هاوڵاتییه‌كانیان)."
به‌پێی رێخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، یاسای عێراقی رێگه‌ده‌دات به سزادانی مندڵان له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا.
ئه‌وانه رووبه‌ڕووی ماوه‌ی پێنج ساڵ زیندانی ده‌بنه‌وه به تاوانی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه.
به‌پێی یاسای عێراقی، ده‌كرێت منداڵان رووبه‌ڕووی 15 ساڵ زیندانی ببنه‌وه به تاوانی كرده‌وه‌ی توندوتیژی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی روسی له مۆسكۆ به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه "70 ژنی روسی له پرۆسه‌ی دادگاییدان و نزیكه‌ی 100 منداڵیش له به‌ندینخانه‌كانی عێراقدان".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م منداڵانه بگه‌ڕێنینه‌وه روسیا دوای ناسینه‌وه‌یان چونكه تاڕاده‌یه‌ك هه‌موویان بێ ناسنامه‌ن."