پێنج چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركران له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا له خۆرئاوای موسڵ له‌نێوان ئێواره‌ی سێشه‌ممه (26 حوزه‌یران) و به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ت، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن، به دیارونای وت: "هێزێكی هاوبه‌شی ده‌زگای دژه‌تیرۆر و پۆلیسی موسڵ ئۆپه‌راسیۆنێكی كتوپڕیان ئه‌نجامدا له خۆرئاوای موسڵ به پشتبه‌ستن به زانیاریی هه‌واڵگریی پێشوه‌خته."
وتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پێنج چه‌كداری داعشی له ناوچه‌كانی ئه‌میل، وه‌حده و كۆرنیجه ده‌ستگیركرد، یه‌كێكیان به‌شداربووه له ئه‌نجامدانی تاوانكاریدا كاتێك داعش شاره‌كه‌ی داگیركرد."
مه‌عه‌ن وتی: "پێنج چه‌كداره‌كه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كاندا گه‌ڕابوونه‌وه." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان روخساری خۆیان گۆڕیبوو، ناوی ساخته‌یان به‌كارده‌هێنا بۆ فریودانی هێزه ئه‌منییه‌كان.
هه‌روه‌ها وتی: "سه‌رباری ئه‌وه‌ش، هاوكاریی دانیشتوانی ناوچه‌كه له هه‌واڵدان له ئه‌ندام و هاوكارانی داعش یارمه‌تیده‌رێكی باشی ده‌ستگیركردنه‌كه بوو."