رژێمی سوریا ناوچه‌كانی شاری ده‌رعای باشوری ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی بۆمبارانكرد له نیوه‌شه‌ودا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یان خێزان هه‌ڵبێن، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (25 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی رژێم بۆمبی به‌رمیلییان به‌ردایه‌وه به‌سه‌ر شاری ده‌رعای ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندا بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ماوه‌ی ساڵێكدا.
هێزكانی رژێمی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن روسیاوه هێرشێكیان ئاماده‌كردووه بۆ وه‌ده‌رنانی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له باشوری سوریا. هێزه‌كانی رژێم بۆردومانه‌كانی ناوچه‌كانی باشوری ده‌وروبه‌ری ده‌رعایان چڕتركرده‌وه له سێشه‌مه‌ی رابردوودا، له كۆتایی ههفتهكهشدا، روسیا بۆ یه‌كه‌مجار بۆردومانی كرد له‌ماوه‌ی ساڵێكدا.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا و رژێم دووشه‌ممه به‌رده‌وامبوون له بۆردومانكردنی خۆرهه‌ڵاتی ده‌رعا.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه زیادكردنی راده‌ی توندوتیژییه‌كان بووه هۆی كوشتنی 28 مه‌ده‌نی له یه‌ك هه‌فته‌دا و هه‌روه‌ها بووه هۆی وێرانكردنی دوو نه‌خۆشخانه، له‌كاتێكدا تیمه‌كانی فریاگوزاریش به زه‌حه‌مه‌ت ده‌گه‌نه ناوچه كاریگه‌ره‌كان.
راشیگه‌یاند كه زیاتر له 17,000 مه‌ده‌نی له ناوچه گوندنشینه‌كانی خۆهه‌ڵاتی ده‌رعا ئاواره‌بوون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریدا كه تازه‌بوونه‌وه‌ی كرده‌وه دوژمنكارییه‌كان ده‌شێت ژیانی 750,000 كه‌س بخانه مه‌ترسییه‌وه.