لێكۆڵه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چوارشه‌ممه (20 حوزه‌یران) رایگه‌یاند كه رژێمی سوریا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییان ئه‌نجامداوه له‌كاتی ئابڵۆقه پێنج ساڵییه‌كه‌ی سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتدا، ئاژانسی فرانس فرێس رایگه‌یاند.
كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ له سوریا "ئه‌م شێوازی جه‌نگه‌ی له سوریا ئیدانه‌كرد و به وه‌حشه‌تناك ناوی برد"، لێكۆڵه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی راپۆرتێكی 23 لاپه‌ڕه‌یی پڕ له ورده‌كاریی ئازارچهشتنهكانی هاوڵاتیانیان بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له كاتێكدا هێزه‌كانی پاڵپشتی رژێم هه‌ڵمه‌ته‌كانیان زیاتركرد بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له‌نێوان شوبات و نیساندا، ئه‌وان تاكتیكی وایان به‌كارهێناوه كه "به شێوه‌یه‌كی ئێجگار زۆر نایاساییه".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، تاكتیكهكان "ئامانجیان ئه‌وه بووه كه دانیشتوانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات سزابده‌ن و وا له دانیشتوانه‌كه بكه‌ن، به‌كۆمه‌ڵ، یان خۆیانبده‌ن به‌ده‌سته‌وه یان له‌برسان بمرن".
راپۆرته‌كه باس له‌و هه‌زاران كه‌سه په‌رێشانه ده‌كات كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ له ژێرزه‌مینه پیسه‌كاندا به كه‌مێك خواردن و هه‌ندێك له پێداویستییه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێت، ماونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ناوچه‌كه ده‌بووه ئامانجی موشه‌كی ئاراسته‌كراو و بۆمبارانكردن.
راپۆرته‌كه راشیگه‌یاند كه هه‌ندێك كرده‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاڵپشتی رژێمه‌وه ئه‌نجامدراون له‌كاتی ئابڵۆقهكهدا، "له‌وانه برسیكردنی مه‌ده‌نییه‌كان وه‌ك شێوازێكی شه‌ڕ، كه له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت به تاوانێكی دژه مرۆڤایه‌تی به ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانانه‌ی ده‌بنه‌هۆی ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی".
كۆمسیۆنه‌كه گروپه‌كانی جه‌یش ئیسلام و ئه‌حرار شام و ته‌حریر شامیشیان تاوانباركرد به ئه‌نجامدانی "تاوانی جه‌نگ" به‌هۆی "هێرشی هه‌ڕه‌مه‌كی"ه‌وه بۆ سه‌ر دیمه‌شق.