تۆپبارانی ئۆپۆزسیۆن شاری سوه‌یدای باشوری سوریای هه‌ژاند سێشه‌ممه (19 حوزه‌یران) بۆ یه‌كه‌مین جار له ماوه‌ی سێ ساڵدا، له كاتێكدا هێزه‌كانی پشتیوانیی رژێم گه‌یشتنه ناوچه‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
زۆربه‌ی پارێزگای سوه‌یدا له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تدایه، به‌ڵام چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن هێشتا كۆنترۆڵی به‌شی زۆری ده‌وروبه‌ری پارێزگاكانی ده‌رعا و كونهیترا ده‌كه‌ن.
سێشه‌ممه، روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن شاری سوه‌یدایان تۆپبارانكردووه، "كه بووه‌هۆی وێرانكارییه‌كی زۆر به‌ڵام هیچ قوربانییه‌كی لێنه‌كه‌وته‌وه".
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، وتی: "ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره له 2015ه‌وه كه شاره‌كه بكرێته ئامانجی ئۆپبارانكردن."
سوه‌یدا، كه دانیشتوانه‌كه‌ی زۆربه‌یان له كه‌مینه‌ی دروزن، به به‌راورد به شوێنه‌كانی دیكه پارێزراوه له‌و شه‌ڕه حهوتساڵهیهی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی وێرانكردووه.
به‌ڵام چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن ناوچه‌یه‌كی ستراتیجییان له‌ژێرده‌ستدایه له سوه‌یدای خۆرئاوا كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین سه‌نگه‌ره‌كانیان له پارێزگای ده‌رعا و شه‌ڕوپێكدادان له‌و ناوچه‌یه روویداوه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشوودا.
حكومه‌تی سوریا چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئۆپۆزسیۆن له باشور بكاته‌ده‌ره‌وه و چه‌ند ههفهتهیهكه سوپا و كه‌لوپه‌لی ده‌گوێزێته‌وه.
به‌ڵام حكومه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌گه‌ر هه‌یه بگه‌نه رێكه‌وتنێكی سیاسی له‌سه‌ر چاره‌نوسی باشور.
به‌شار ئه‌سه‌د هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند: "ئێمه به‌ره‌و باشور ده‌ڕۆین و هه‌لێكی دیكه ده‌به‌خشینه پرۆسه‌ی سیاسی."
"ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌ركه‌وتوونه‌بوو، هیچ چاره‌یه‌كی ترمان نیه جگه له ئازاكردنی به زه‌بری هێز."