سێ حه‌شارگه و چوار تونێلی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه چه‌ندین جۆر چه‌كیان تێدابوو، له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له خۆرئاوای ئه‌نبار وێرانكران، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار دووشه‌ممه (18 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "هێزێك له سوپای عێراق و پاسه‌وانانی سنوور به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕانوپشكنینی له‌ناكاوی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا و دورگه‌ی قائیم و رومانه‌یان كرده ئامانج له‌سه‌ر سنوری سویا."
وتی حه‌وت تونێڵی نهێنیش كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی گروپه تاوانكاره‌كه‌وه به‌كارده‌هێنران بۆ جوڵه‌كردن له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر، پڕكرانه‌وه.