شه‌ش چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كوژران له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا له فه‌رحانیه له باشوری خۆرئاوای سامه‌ڕا، به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه (18 حوزه‌یران)، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌ڕا رایگه‌یاند.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه، عه‌قید ئه‌حمه‌د عیفات، به دیارونای وت هێزه هاوبه‌شه‌كان شه‌ڕوپێكدادانیان كرد له‌گه‌ڵ شه‌ش چه‌كداردا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 30 خوله‌ك پێش كوشتن‌یان.
وتی: "چه‌ندین چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد، ته‌قه‌مه‌نی، فیشه‌ك، لاپ‌تۆپ، ته‌له‌فۆنی مۆبایل و بڕێك پاره‌ش له دراوی گرانبه‌ها ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا."
وتیشی: "یه‌كێك له چه‌كداره‌كان، كه هه‌موویان عێراقی بوون و داواكراوبوون به تاوانی په‌یوه‌ندیدار به تیرۆریزمه‌وه، ئه‌ندامێكی باڵای داعشه."