گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریای پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ئه‌نبارێكی گه‌وره‌ی ده‌رماندا كه به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی 1.4 ملیۆن دۆلاره له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیدا دژ به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (18 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
هاوپه‌یمانان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند كه چه‌كدارانی مغاویر سه‌وره له 31 ئایار له باشوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه‌دا و له‌ناویانبردن.
به‌های ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه له بازاڕی ره‌شدا به نزیكه‌ی 1.4 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده‌كرا.
هاوپه‌یمانان وتیان: "زیاتر له 300,000 ده‌نك له حه‌بی كاپتاگۆن له حه‌شارگه‌كه‌دا بوون، كه ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ری نایاساییه و زۆرجار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی داعشه‌وه بازرگانی پێوه‌ده‌كرێت و به‌كارده‌هێنرێت."
ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا له میانهیئۆپهراسیۆنهكانی مغاویر سه‌وره‌دا له ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی تنه‌ف، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری سوریا و ئه‌رده‌ن.
كاپتاگۆن له نوسنیگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ماده هۆشبه‌ره‌كان و تاوانكاری له ژێر جۆری "ماده‌ی هۆشبه‌ری وریاكه‌ره‌وه"دا تۆماركراوه.