هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی له كه‌ركوك سه‌ركرده‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كوشت له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا كه سێشه‌ممه (12 حوزه‌یران) له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكه ئه‌نجامدرا.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی فیدراڵی، فه‌ریق رائد شاكر جه‌وده‌ت، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی كه فارس خاڵس ساڵح مه‌فره‌جی، به‌رپرسێكی ئه‌منیی داعش له "ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن ویلایه‌تی كه‌ركوك" له دبس كوژرا.
وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ناوچه‌كانی دبس و حه‌ویجه و ریازی كرده ئامانج به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق.
وتیشی: "دوو چه‌كداری داعش، له نێویاندا عه‌بدوڵا فاتح كه چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن یه‌كه ئه‌منییه‌كانمانه‌وه برینداركرابوو له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكردندا، له حه‌شارگه‌یه‌كی داعشدا له نزیك كه‌ركوك ده‌ستگیركران."
هه‌روه‌ها وتی چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا.