هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەستدەگرێت بەسەر ته‌قه‌مه‌نیدا

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دووشەممە (11 حوزەیران) رایگەیاند كه‌ دەستیگرتووه‌ بەسەر بڕێك بۆمبی دەستکرد و گوللەهاوەندا لە بەغدای پایتەخت.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند دوو گماونلێکراو کە "تێوەگلابوون لە کردەی تاوانکارییه‌وه‌" لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەەستگیرکران.

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "لە 24 كاتژمێری رابردوودا، هێزێکی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەستیگرت بەسەر 20 بۆمبی دەستکرد و 39 گوللەهاوەندا لە جەنابین و دوەیلیبە، له‌ باشوری خۆرئاوای بەغدا و دوو کەسیان دەستگیرکرد."

هه‌روه‌ها رایگەیاند كه‌ هێزە ئەمنیەکان چەند چەك و ئامرازێکی سەربازیشیان دۆزییەوە لە ناوچەی به‌جێهێڵراوی سەعالبە لە مه‌دینه‌ سەدر.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500