تانكه‌رێك به ئاڵای عێراقه‌وه كه دوو ملیۆن به‌رمیل له نه‌وتی خاوی هه‌ڵگرتووه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وت، كه یه‌كه‌مین گه‌شته دوای نزیكه‌ی سێ ده‌یه، وه‌زاره‌تی نه‌وت شه‌ممه (9 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه عێراق دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهمهێنه‌ری نه‌وته له ئۆپیكدا به 153 ملیار به‌رمیل له نه‌وتی خاو.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، عاسیم جیهاد، وتی: "به‌غدا شه‌وی شه‌ممه به‌سرای به‌جێهشت و به‌ره و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وت. ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره له 1991ه‌وه كه عێراق تانكه‌ره نه‌وتیه‌كانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ."
ژێرخانی عێراق، كه له سه‌دا 99 به‌نده به داهاتی نه‌وته‌وه، به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕانه‌ی دواییه‌وه وێرانبووه، له‌وانه شه‌ڕی دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (دعش)، به‌ڵام به‌رپرسان به‌رده‌وامبوون بۆ پێشخستنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز.
عێراق چوار تانكه‌ری ده‌ریایی به‌كرێگرتووه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ماوه‌یه‌كی تر سێ تانكه‌ری دیكه‌ش به‌ده‌ستبخات.
وه‌زاره‌تی نه‌وت رایگه‌یاند كه عێراق له ئایاردا 3.49 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا هه‌نارده‌كردووه.