هێزه كوردییه‌كانی سوریا سێشه‌ممه (5 حوزه‌یران) رایانگه‌یاند كه له مه‌نبه‌ج ده‌كشێنه‌وه، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسی پێكدادانی راسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ردوو هاوپه‌یمانی ناتۆدا، واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره، به‌هۆی ئه‌م شاره ستراتیژییه‌ی باكوره‌وه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات لایه‌نی سه‌ره‌كیبوون له شه‌ڕی دژ به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) دا.
مه‌نبه‌ج شارێكی سوننه‌یه كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن و 30 كیلۆمه‌تر له باشوری سنووری توركیاوه دووره، سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسای سه‌ربه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعشیشی لێجێگیرن.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هێرشێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی په‌رپاكرد له 2016 بۆ ده‌رهێنانی مه‌نبه‌ج له‌ده‌ستی داعش و راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی له شاره‌كه هێشته‌وه بۆ راهێنانی هێزه ناخۆییه‌كان.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئێستا، دوای زیاتر له دوو ساڵ له كاری به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج تا ئاساتی پشتبه‌خۆبه‌ستنیان له راهێنانه‌كانیاندا، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بڕیاریدا راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی له مه‌نبه‌ج بكێشێته‌وه."
پێنتاگۆن رایگه‌یاند كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ئێستادا له شارۆچكه‌كه ده‌مێننه‌وه.
وته‌بێژ ئێریك پاهۆن وتی: "هیچ پلانێك نیه بۆ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مه‌نبه‌ج. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی پلانی داهاتووی مه‌نبه‌ج هێشتا ته‌واونه‌بووه و دواتر زانیاریی زیاتر راده‌گه‌یه‌نرێت."