هێزه‌كانی عێراق 12 چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی كتوپڕدا له خۆرئاوای موسڵ، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا پێنجشه‌ممه (31 ئایار) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری، به دیارونای وت كه ئه‌وانه ده‌ستگیركران له‌سه‌ر چه‌ندین تاوانی په‌یوه‌ندیدار به داعشه‌وه كه له ساڵانی رابردوودا ئه‌نجامدراون.
وتی تاوانباران خۆیان حه‌شاردابوو، "به‌ڵام له كۆتاییدا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستگیركران، كه به‌گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌واڵگیری ئه‌نجامدرا له خۆرئاوای موسڵ".
وتیشی شه‌ش پشتێنی بۆمبڕێژكراو، دوو نارنجۆكی خۆماڵی درووستكراو، 11 تفه‌نگ و پێنج بۆمبی ده‌ستكردیش له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا.
جبوری وتی هه‌ماهه‌نگیی هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان یارمه‌تیده‌رێكی گرنگ بوو له له‌ناوبردنی شانه‌كانی داعشدا له موسڵ.