زیاتر له 170,000 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌مساڵدا، دوای لێكۆڵینه‌وه له باكگراوندی كه‌سه‌كان بۆ سه‌لماندنی ناسنامه‌یان، وه‌زیری به‌رگری (29 ئایار) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌و خێزانانه‌ی ئاواره‌بووبوون به‌هۆی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان له تكریت، دور سه‌كه‌نی، ئه‌لدۆر، ئه‌لبو عه‌جیل، شه‌رگات، تلول باج، شێخ عه‌لی و سوله‌یمان به‌گ."
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند: "به‌رنامه‌كه كه مه‌به‌ستێتی ته‌واوی خێزانه ئاواره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه شاره‌كانیان، دوای ئه‌وه‌ی له پاشماوه‌كانی داعش پاككرانه‌وه و مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان لابران، به‌رده‌وامده‌بێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و ناوخۆ و ئاواره‌كان."