هێزه‌كانی عێراق به‌رپرسێكی باڵا و چوار چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له حه‌ویجه‌ی سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوك، پۆلیسی عێراق له پارێزگای كه‌ركوك سێشه‌ممه (22 ئایار) رایگه‌یاند.
عه‌قید خالید عوبه‌یدی له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه به گوێره‌ی سه‌ره‌داوێكی هه‌واڵگری، هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌بو وه‌هاب عێراقی، به‌رپرسی له‌سێداره‌دانی داعشیان ده‌ستگیركرد، "له ئۆپه‌راسیۆنێكی پێشوه‌خت به‌رنامه‌بۆداڕێژراودا كه شه‌وی رابردوو ئه‌نجامدرا بۆسه‌ر ماڵێك له زاب."
ناوبراو وتی عێراقی داواكراوه به تاوانی تێوه‌گلان له "چه‌ندین كوشتن و ڕفاندن و دانانی خاڵی پشكنینی ساخته له حه‌ویجه". وتیشی: "چه‌ك و زیاتر له 200 كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نیی پێ‌گیرا."