هێزه‌كانی عێراق تۆڕێكی تیرۆریستییان له حه‌مام عه‌لیلی موسڵ تێك‌شكاند، ته‌واوی ئه‌ندامانی تۆڕهكهشیان ده‌ستگیركرد، وه‌زاره‌تی به‌رگری دووشه‌ممه ( 21 ئایار) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ”به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، یه‌كه‌كانی فیرقه‌ی 20ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سوپا ئۆپه‌راسیۆنێكی پێشوه‌خت بهرنامهبۆداڕێژراویان ئه‌نجامدا، كه بووه هۆی تێكشكاندنی تۆڕێكی تیرۆریستی و ده‌ستگیركردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه .“
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: ”تۆڕه‌كه پلانیان هه‌بووه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامبده‌ن له دژی هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان.“ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه دادگاییدهكرێن به تاوانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.