هێزه‌كانی عێراق شانه‌یه‌كی حه‌وت ئه‌ندامیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان تێك‌شكاند له پارێزگای نه‌ینه‌وا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا چوارشه‌ممه (16 ئایار) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبووری به دیارونای وت: ”هێزه هاوبه‌شه‌كان دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازیان ئه‌نجامدا له موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر و شانه‌یه‌كی تیرۆریستییان تێك‌شكاند، كه چه‌كدارێكی پێشكه‌وتووی داعشیان له نێودابوو.“
وتی چه‌كداره پێشكه‌وتووه‌كه‌ی داعش تێوه‌گلاوه له كوشتن و هێرشكردنه سه‌ر هاوڵاتیان و دزیكردن له ده‌زگا حكومییه‌كان له‌كاتی داگیركاری گروپه‌كه‌دا.
وتیشی: ”سوپاس بۆ یارمه‌رتیی هاوڵاتیان، هێزه‌كه توانی شانه‌كه تێكبشكێنێت و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیشی ده‌ستگیربكات و ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانیاندا.“