دانوستانكارانی ئێران و روسیا و توركیا له ئه‌ستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان كۆبوونه‌وه دووشه‌ممه (14 ئایار) بۆ گفتوگۆیه‌كی دوو ڕۆژه ده‌رباره‌ی پێكاهتنێكی سیاسی له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان، ئه‌نوه‌ر ژایناكۆڤ دووشه‌ممه پشتڕاستیكرده‌وه كه شاندی دانوستانكارانی هه‌رسێ هێزه‌كه و رژێمی سوریا گه‌یشتوونه‌ته پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی و كۆبوونه‌وه‌ی داخراویان ئه‌نجامداوه.
ناوبراو له پۆستێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا رایگه‌یاند كه پێشبینیده‌كرا شاندێكی دانوستانكاری ئۆپۆزسیۆنیش دره‌نگانێكی دووشه‌ممه بگه‌ن پێش دیداره‌كه‌ی سێشه‌ممه كه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كان ده‌هێنێت.
پێشبینیده‌كرا نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سوریا، ستافان دی میستوراش دووشه‌ممه له پایته‌خت ئاماده‌بێت.
له‌وكاته‌وه‌ی دانوستانه‌كانی سوریا ده‌ستیانپێكردووه له ساڵی رابردووه‌وه، ئه‌وان زیاتر ته‌ركیزیانكردۆته سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دوورگرتنی رژێمی سوریا و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ركابه‌ریان له‌یه‌كتر.
به‌ڵام ته‌نانه‌ت ده‌ستكه‌وته سنورداره‌كانیش له كه‌مكرده‌نه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كاندا ڕاوه‌ستێنران له مانگی شوباتدا كاتێك هێزه‌كانی رژێم به هاوپه‌یمانیی مۆسكۆ و تاران ده‌ستیانكرد به هێرشێكی وێرانكه‌ر بۆسه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات.