هه‌واڵه‌كانی عێراق

10 ئەندامی داعش دەستگیرکران لە موسڵ

هێزەکانی عێراق 10 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد، لەنێویاندا ئەو کەسەی بەرپرسی حیسبە (پۆلیسی ئایینی)ی گروپەکە بوو لە موسڵ، وەزارەتی ناوخۆ پێنجشەممە (10 ئایار) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعد مەعەن، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا هەڵمەتێك ئەنجامدەدات بۆ دەستگیرکردنی هەموو ئەندامە داواکراوە مەترسیدارەکانی داعش لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای موسڵ."

وتیشی: "هەڵمەتەکە 10 تاوانباری داعشی دەستگیرکردووە، كه‌ یەکێكیان بەرپرسی نوسینگەی بەناو ئەلحسبە بوو." ئاماژەشیدا بەوەی ئەوانی تریش کوشتاریان لەدژی هێزە ئەمنیەکان ئەنجامداوه‌ لەکاتێکدا هەندێکیان تۆمەتبارن بە دروستکردنی بۆمبی دەستکرد و بۆمڕێژکردنی ئۆتۆمبیل.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500